نەبەز ئیسماعیل، گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینیی هەرێمی كوردستان، لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا، ڕاگەیاند، لە هەرێمی كوردستان 6 هەزار و 150 مەزگەوت هەن، بەڵام لەو ژمارەیە لە 3 هەزار و 800 مزگەوتدا گوتاری هەینی پێشكێش دەكرێت”.
بەگوتەی نەبەز ئیسماعیل، رۆژانی هەینی نزیكەی یەك ملیۆن كەس لە شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان دەچنە مزگەوتەكان و وێڕای نوێژكردن، گوێ لە گوتاری مامۆستایانی ئاینی دەگرن.
نوێژی هەینی نوێژێكە هەموو رۆژانی هەینی دوای هاتنی كاتی نوێژی نیوەڕۆ لە نیوەڕۆدا دەكرێت. نوێژی هەینی فەرزی عەین (واجب)ـە لەسەر هەموو موسڵمانێكی پیاوی پێگەیشتوو و نیشتەجێ و دانیشتووی شوێنێك، ئەگەر بێ عوزر بێت.
































































