محەممەد مەحموود- سۆران :
تا ئێستا بەفەرمی ئاماری ئەو کەسانەی بڕیاری خانەنشین بوون دەیان گرێتەوە لەناو دام و دەزگاکانی حکومی نەدراوەتە بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینی سۆران بۆ ئەوەی ئامارێکی گشتی بزاندرێت.
زاری کرمانجی ئاماری ئەو مامۆستا و فەرمانبەرانەی زانکۆی سۆران بڵاو دەکاتەوە کەوا بڕیاری خانەنشین بوون دەیان گرێتەوە”.
یونس حوسێن، بەڕێوەبەری سەرچاوە مرۆییەکانی زانکۆی سۆران بە زاری کرمانجی راگەیاند” دوای بڕیاری هاوتاکردنی تەمەنی خانەنشینی لە گەڵ عێراق، زانکۆی سۆرانیش ژمارەیەک مامۆستا و فارمانبەری خانەنشین دەبن کە ژمارەیان 14کەسە، لەوانەش 8 یان مامۆستان بە ناونیشانی جیاواز، لە گەڵ 6 فەرمانبەر”.
بەڕێوەبەری سەرچاوە مرۆییەکانی زانکۆی سۆران ئاماژەی بەوەشدا ” گرفتی کەمی میلاکمان بۆ دروست نابێت ئەماڵیش نەبێت ساڵێکی تر هەر دەبێت خانەنشین بن، بۆ پڕکردنەوەی هەر بۆشاییەک دەتوانین سوود لە توانای کەسانی نوێ وەربگرین و لەناو ئەو مامۆستایانەی خانەنشین دەبن و پێویست بن وەک وانەبێژ سوودیان لێ وەردەگرین.

































































