زارى کرمانجى:
سەلوان مۆمیکا هاوینی 2023 کۆپییەکی قورئانی پیرۆزی سووتاند، ئەمەش کاردانەوەی تووندی موسڵمانانی جیهانی لێکەوتەوە و کارەکەیان سەرکۆنە کرد.
میدیای سوێد بڵاویکردەووەتەوە، ”سەلوان مۆمیکا پەنابەری عێراقیی تەمەن 38 ساڵ، دوێنێ شەو لە ناوچەی هۆڤشۆی شاری سۆدەرتەلیەی سوێد کوژراوە”.
هەروەها پۆلیسی ناوچەی ستۆکهۆڵم بە SVTـی راگەیاندووە “لە شوقەیەکدا پیاوێکی تەمەن 40 ساڵ دۆزرایەوە، کە تەقەی لێکرابوو و بۆ نەخۆشخانە گوازرایەوە.”

































































