زاری کرمانجی-سۆران
بەرپرسی دەستەی كارگێڕیی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان : میللەتی ئێمە لە حاڵەتێكی سەقامگیری و ئاشتی و ئاوەدانییە، بە ڕەهایی ناڵێم.
فازڵ میرانی، بەرپرسی دەستەی كارگێڕیی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان، ڕایگەیاند “ئێمەی كوردستانی بە گشتی و كورد بە تایبەتی، لەو گەلانەین كە لە چاوی ئەو نامرۆڤانەی خۆیان بە مرۆڤ دەزانن، بە نامرۆڤ دادەنرێین، ئەمە پرسێكە دەبێ لەسەری بووەستین، كە بۆچی بۆ ئەوان حەڵاڵە و بۆ ئێمە حەرامە. ئەمە ڕێبازێكە و گەورە و سەركردەكانمان دایانناوە و دەبێ فەلسەفەی ژیان و بیركردنەوە و خەباتی ئێمەش بێ، هەریەكەی بەپێی توانای خۆی، بەڵام هەر هەموومان ئەو چەندەی پێمان دەكرێ، هەوڵی بۆ بدەین.
فازڵ میرانی ئاماژەی بەوەش كرد، “میللەتی ئێمە لە حاڵەتێكی سەقامگیری و ئاشتی و ئاوەدانییە، بە ڕەهایی ناڵێم، چونكە مافی ئێمە زیاترە، بەڵام ئەمڕۆ لێرەین و دەبێ بۆ سبەینێیەكی باشتر هەوڵ بدەین.

































































