زارى کرمانجى-سۆران:
دیوانی وەقفی سوننی بەفەرمی رۆژی هەینی داهاتووی وەك یەكەم رۆژی مانگی شەعبان دیاری كرد، بەمەش یەكەم رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆزیش دەكەوێتە سەرەتای مانگی ئادارەوە.
دیوانی وەقفی سوننی ئەمڕۆ چواشەممە رایگەیاند: ”سبەى هەینی رێكەوتی 31/1/2025 یەكەم رۆژی مانگی شەعبان دەبێت بۆ ساڵی 1446ی كۆچی.
هەروەها سادق عەتییە شارەزای كەشناسی عێراقی رایگەیاند: ”بە دیاریكردنی یەكەم رۆژی مانگی شەعبان، یەكەم رۆژی مانگی دواتریش كە مانگی رەمەزانی پیرۆزە دەردەكەوێت”.
ئاماژەى بەوەشکردووە: ”كەواتە رۆژی 1ی ئادار (مانگی سێ) یەكەم رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆز دەبێت”.































































