محەممەد مەحموود- خەلیفان :
لیژنەکانی قائیمقامیەتی قەزای خەلیفان بەهاوکاری بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی ئیدارەی سۆران، لە ئەنجامی پشکنینی بەنزینخانەکانی قەزای خەلیفان 5 بەنزینخانە بەهۆی فرۆشتنی بەنزینی کوالێتی خراپ و تێکەڵ داخران.
زاری کرمانجی زانیوەتی هەر بەنزینخانەیەک لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەنزیخانەی بەنزینی کوالێتی خراپ و تێکەڵ بفرۆشێت دادەخرێت و ناوی بڵاو دەکرێتەوە و سەردانی لیژنەکانیش بەردەومی دەبێت بۆ بەنزینخانەکانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران.































































