زاری كرمانجی-سۆران:
لە زارگەلی سنووری قەزای ناوەندی سۆران، ئاگر لە دوكانێكی میوە فرۆشی كەوتەوەو زیانی ماددی بەر خاوەنەكەی كەووت.
مقەدەم بەیار محیەدین، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران، بە زاری كرمانجی گووت: ” ئەمڕۆ سێشەممە ئاگادار كراینەوە بە هەبوونی رووداوێكی ئاگر كەوتنەوە لە دوكانێكی میوە فرۆشی لە زارگەلی لە سنووری قەزای سۆران”.
ئەوەشی خستەڕوو: ” تیمی ئاگر كوژێنەوەی بنكەی بەرگری شارستانیی سۆران، دەرچوو بۆ شوێنی رووداوەكەو توانیان رێگری لەزیاد بوونی ئاگرەكە بكەن و كۆنتڕۆڵی بكەن، هۆكاری روودانی ئاگرەكە، نادیار بووەو جیا لە زیانی ماددی هیچ زیانێكی گیانی بە دواوە نەبووە.