زارى کرمانجى:
دکتۆر کەمال کەرکووکی، بەرپرسی بەشی پەیوەندی گشتی پارتی دیموکراتی کوردستان، لەبارەی چارەنووسی کوردانی ڕۆژئاوای کوردستان، جەخت دەکاتەوە، سەرۆک بارزانی دەیەوێت بە ڕێگەی ئاشتی و دیموکراسییانە پرسی کورد لە هەموو شوێنێک چارە بکرێت.
چوارشەممە، 29-01-2025، دکتۆر کەمال کەرکووکی، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا، لەبارەی کۆبوونەوەی سەرۆک بارزانی و مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە لە هەولێر؛ ڕایگەیاند، “سەرۆک بارزانی لەگەڵ چارەکردنی پرسی کوردە لە هەموو شوێنێک بە ڕێگەی دیموکراسی و ئاشتیی دوور لە توندوتیژی.”
کەرکووکی ئاماژەی بەوەش کرد، “بە گوێرەی یاسای نێودەوڵەتی و پەیمان و بڕیارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، هەر گەلێک لەسەر خاکی خۆی، مافی ڕەوای خۆیەتی بڕیار بدات بە چ شێوازێک فەرمانڕەوایەتیی بکرێت.”
بەرپرسی بەشی پەیوەندی گشتی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا گوتی، “سەرکردایەتییەکی حەکیممان هەیە. ئاییندەی کوردستان لە دەستی کەسێکی دووربین، سەربەرز و دڵسوزدایە و لەسەر ڕێبازی قوتابخانەی بارزانی دەڕوات.. بۆیە لە کۆتاییدا، سەرکەوتن هەر بۆ گەلی کوردستانە.”































































