زارى كرمانجي – سۆران :
وەزیری دەرەوەی ئێران لە چاوپێکەوتنێکدا بۆ سکای نیوز، ڕایگەیاند” هێرشکردنە سەر دامەزراوە ناوەکییەکان كارێكی شێتانە و بە خەیاڵیش نابێ ڕووداوێکی لەو جۆرە ڕووبدات.
تۆڕی سکای نیوزی بەریتانی چاوپێکەوتنی لەگەڵ عێراقچی بە زمانی ئینگلیزی لە وەزارەتی دەرەوە لە تاران ئەنجامدا.
عێراقچی ئاماژەی بەوەدا ” ئێستا بێمتمانەیی نێوان ئێران و ئەمریکا لە لوتکەدایە”.
لە وەڵامی ئەو پرسیارەی کە ئایا ئێران دانوستان لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ دەکات ئەگەر بە ڕێزەوە قسە بکات، وتی “دواتر بڕیار دەدرێت”.
عێراقچی سەبارەت بە هێرش بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکان گووتی: ئەمە هەڕەشەیەکی نوێ نییە و خۆمان دەزانن ئەمە هەڕەشەیەکی جددی نییە، چونکە تواناکانمان دەزانن”.
“ئێمە بە ڕوونی ئەوەمان ڕاگەیاندووە کە هەر هەڕەشەیەک بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکان بە وەڵامدانەوەی دەستبەجێ و یەکلاکەرەوەمان بەرەوڕوو دەبێتەوە، بەڵام پێموانییە ئەم کارە شێتانەیە بکەن. بەڕاستی شێتانەیە. ئەمەش هەموو هەرێمەکە دەخاتە کارەساتێکی ترسناکەوە”. عێراقچی وایگووتووە.































































