زارى كرمانجى – سۆران :
دادوەرێکی ئەمەریکا فەرمانی دۆناڵد ترەمپی بۆ ڕاگرتنی ملیارەها دۆلاری هاوکاری فیدراڵی تا ڕۆژی دووشەممەی راگرت، ئەمەش تەنها چەند خولەکێک پێش ئەوەی بڕیارەكە بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
بڕیاربوو بڕیارەکە کاتژمێر 5ی پاشنیوەڕۆی دوێنێ سێشەممە بەکاتی ڕۆژهەڵات بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، بەڵام تەنها چەند خولەکێک پێش دەستپێکردنی بڕیارەکە، دادوەر لۆرن عەلیخان ڕایگەیاند” بەهۆی سکاڵایەک کە لە دادگا تۆمارکراوە، فەرمانەکە بۆ ماوەی هەفتەیەک ڕادەگیرێت”.
سکاڵاکارانی فەرمانی جێبەجێکردنی ترەمپ دەڵێن ” بەو پێیەی ئەم پارە فیدراڵییانە لەلایەن کۆنگرێسەوە پەسەندکراون، کارەکەی سەرۆکی ئەمریکا بۆ وەستاندنی ئەو پارانە “نایاساییە”.
سەرۆکی فەرمانگەی بودجەی کۆشکی سپی بە وەکالەت ئێوارەی سێشەممە فەرمانی بە سەرجەم دەزگا و وەزارەتەکانی حکومەت کردبوو “هەموو هاوکارییە داراییەکانی فیدراڵی بە شێوەیەکی کاتی ڕابگرن”.

































































