زارى کرمانجى:
سەرۆکی پارتی نەتەوەپەرستی تورکیا دەڵێت” کاتی ئەوە هاتووە پەکەکە چەک دابنێت، ئەگەر ئەو کارە نەکەن، چەکەکانیان لەسەریاندا دەشکێنین”.
دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی پارتی نەتەوەپەرستی تورکیا (مەهەپە) لە پەرلەمانی تورکیا وتارێکی پێشکەشکرد و داوا دەكات “(پەکەکە) بەویستی خۆیان چەک دابنێن و پەشیمانی دەرببڕن.”
دەوڵەت باخچەلی گووتیشی” تورکیا هەموو نەتەوە جیاوازەکانی لەخۆ گرتووە کورد، تورک، عەلەوی و سووننە كە لقی هەمان رەگن و رۆڵەی هەمان گەلن كە تەبا و بران”.
سەرۆکی پارتی نەتەوەپەرستی تورکیا ئاماژەی بۆ ئەوشكرد” پێویستە بەزووترین كات پەكەكە بڕیار بدەن، چونكە پرۆسەی چەکدانانیان زۆر دواکەوتووە ئەگەر ئەو کارە نەکەن، چەکەکانیان لەسەریاندا دەشکێنن لەناویان دەبەن”.
































































