مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
نەوەیەكی ئەحمەد تورك سیاسەتمەداری كوردی باكووری كوردستان و سەرۆكی لە كار لادراوی گەورە شارەوانی مێردین لە هێرشێكی چەكداری لە شاری مێردین گیانی لەدەستدا.
حسێن ڕێبەر تورك تەمەن 29 ساڵ، ئێوارەی دوێنێ سێشەممە لە چوارڕێیانی ناحیەی ئاكدەنیزی مێردین-ئادانا لەلایەن چەند چەكدارێكی نەناسراو هێرشی كرایە سەر و گیانی لەدەستدا .
پۆلیسی ناوچەكە ڕایگەیاند “حسێن و هاوڕێیەكی بە برینداری گەیندراوەنەتە نەخۆشخانە، بەڵام بە هۆی سەختی برینەكەی حسێن گیانی لەدەستداوە،”
دەشڵێت “لە ئێستادا پۆلیس لێكۆڵینەوەی دەستپێكردووە بۆ دەستگیركردنی ئەو كەسانەی هێرشەكەیان ئەنجام داوە.”

































































