زاری کرمانجی :
وەزارەتی دارایی عێراق لە راگەێندراوێکدا دژی بریكاری وەزارەتەكەی بڵاو كردەوە و دەڵێت، پیشەییانە مامەڵەیان لەگەڵ پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان كردووە.
ئەمڕۆ چوارشەم 29ـی كانوونی دووەم، لەبارەی قسەكانی رێباز حەملان بریكاری وەزارەتەكە لەسەر مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان، وەزارەتی دارایی عێراق بەیاننامەیەكی بڵاو كردەوە.
وەزارەتی دارایی دەڵێت، دواكەوتنی مووچە پێوەندیی بە وەزارەتی داراییەوە نییە، چونكە دەمانەوێت ئەو بڕیارەی دادگای فیدراڵی جێبەجێ بكەین كە زیاتر لە ساڵێكە دەریكردووە.
ئاماژە بەوەش كراوە، هۆكاری دواكەوتنی مووچە، جیاكردنەوەی ناوی ئەو فەرمانبەرانەیە كە رەوانەی خانەنشینی كراون، بۆ چارەسەركردنی كێشەكەش وەزارەتی دارایی فیدراڵ تیمێكی فەرمانبەرانی وەزارەت لە ژمێریاری و بودجە و خانەنشینی، زیاتر لە 10 رۆژ كاریان لەگەڵ هەرێمی كوردستان دەكرد.
ئەو وەزارەتە دەڵێت، بەمەبەستی وردبینیكردنی لیستەكان و لێدەركردنی ئەو كەسانەی كە رەوانەی خانەنشینی كراون، هەژماركردنی مووچەی خانەنشینان بەپێی یاسای خانەنشینی ژمارە 26ـی ساڵی 2019ـی هەمواركراو، هەروەها هەژماركردنی بڕی زیادەی 100 هەزار دینار بۆ خانەنشینان و پاداشتی كۆتایی خزمەت، هەروەها لێدەركردنی خانەنشینە كۆنەكان لەوانەی كە یاساكە دەیانگرێتەوە؛ كە ژمارەیان زیاتر لە 29 هەزار فەرمانبەرە، مووچە دواكەوتووە.
وەزارەتی دارایی عێراق پاكانە بۆ خۆی دەكات و دەڵێت، ئێمە هۆكاری دواكەوتنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان































































