زارى کرمانجى:
بە گوێرەی ڕێنمایی خانەنشینی لە عێراق، ئەو سێ تەمەنەی لەو ماوەیە خانەشین دەبن و سەرووی 25 ساڵ خزمەتیان هەیە، دەبێت 18 مووچەیان بۆ خەرج بکرێت کە شەشیان مووچەی بنەڕەتی و 12 ـیان مووچەی خانەنشین بوونیانە.
ئەو خانەنشینانەى کە تەمەنیان لە سەرووی 60 ساڵەو مامەڵەی دەست لەکارهەڵگرتن دەکەن، سەرجەمیان شەش مووچە بە مووچەی بنەڕەتی لەو دامەزراوەیە وەردەگرن کە خزمەتی وەزیفیان تێیداکردووە، لە عێراق ئەوانەی خانەنشین دەبن و خزمەتیان زیاترە لە 25 ساڵ، 12 مووچەی دیکەیان بە مووچەی خانەنشینی بۆ خەرج دەکرێت، کە ئەمە دەبێت لە هەرێمی کوردستانیش جێبەجێ بکرێت.
سەرچاوەیەکیش لە بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینیی دەڵێت “خەرجکردنی 18 مووچە تەنیا ئەو سێ تەمەنە (60، 61 و 62) دەگرێتەوە کە ئەم ماوەیە بڕیاری خانەنشینبوونیان دراوە، ئەمەش پێویستی بە ڕەزامەندی وەزارەتی دارایی عێراق هەیە بۆ تەرخانی پارەکە بۆئەوەی بۆیان خەرج بکرێت.”
ئەو فەرمانبەرانەی خزمەتیان کەمترە لە 25 ساڵ، تەنیا شەش مووچەی بنەڕەتی لە فەرمانگەکەیان وەردەگرن و لەو 12 مووچەیەی لە خانەنشینی خەرجدەکرێت سوودمەندنابن.































































