محەممەد مەحموود- سۆران
لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی قەزای ناوەندی سۆران و سەندیکای دەرمانسازان ئاسایشی سۆران و چەند لایەنێکی تر دەرمانخانە و تاقیگەکانی قەزای ناوەندی سۆرانیان بەسەر کردنەوە بەو هۆیەوە چەند دەرمانخانەو تاقیگەیەک داخران .
د. کامەران مەلا محەممەد، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سۆران بە زاری کرمانجی راگەیاند” ئەمڕۆ لیژنەی پشكنین و بەدواداچوون لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سۆران بە هاوبەشی لەگەڵ قایمقامیەتی قەزای ناوەندی سۆران و بەڕێوەبەرایەتی KMCA ، سەندیـــكای دەرمانسازان ،ئاسایشی سۆران و نوێنەری داواکاری گشتی سەردانی دەرمانخانە و نۆرینگە و تاقیگەکانی قەزای سۆرانیان کرد ،
لە ئەنجامدا کۆمەڵێک کیتی تاقیگەیی ماوە بەسەرچوو، دەرمانی قاچاغ و بێ ستیکەر دەست بەسەردا گیران”.
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سۆران گوتیشی” هەر لە ئەنجامی کاری لیژنەکان نۆرینگەیەک و سێ تاقیگەی پزیشکی داخران.

































































