زاری كرمانجی-سۆران
بەڕێوەبەری خانەنشینانی ئیدارەی سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: ” ئەو هەواڵەی لە سۆشیال میدیاكان باسی لێوەدەكرێت، سەبارەت بە پێداچوونەوەو زیاد كردن و قەربووكردنەوەی مووچەی بەشێك لەوانەی بەر لە ساڵی 2014 خانەنشین كراون، لە مانگی ڕابردوو لە سنوورەكەمان جێبەجێكراوە”.
یاعقوب ئەحمەد بەڕێوەبەری خانەنشینانی ئیدارەی سۆران گووتیشی: ” وەك یەكەم بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینی بەر لە دابەشكردنی مووچەی مانگی 11ی 2024 دەستمان كرد بە ڕێكارەكانی زیادكردنی مووچەی ئەو كەسانەی كە بەر لە 2014 خانەنشین كرا بوون، مووچەكانیان كەمتر بوو بەراورد بەوانەی دوای ئەم ڕێكەوتە خانەنشین ببوون”.
گووتیشی: ” بە دەستكاری كردنی مووچەی ئەو خانەنشینانە جگەلە زیادكردنی مووچەكانیان كە هی وا هەبوو مووچەی لە 600 هەزار دینار بوو بە 900 هەزار دینار، هەروەها قەربووی زیادەی چەند مانگێكی پێشووتریشیان بۆ خەرجكرا.

































































