زاری كرمانجی
ماوەی چەند ڕۆژێكە، ژمارەیەك وەزارەتی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، هەڵمەتی بەرنگاربوونەوەی دژی ماددەی هۆشبەریان دەستپێكردووە و بە چالاكی جۆراوجۆر خەڵك لە مەترسییەكانی هوشیار دەكەنەوە.
نیان ئەحمەد جێگری بەڕێوەبەری گشتی راِگەیاندن لە وەزارەتی رۆشنبیری، ڕایگەیاند:” كۆمەڵێك وەزارەت كە پێكهاتوون لە وەزارەتی ناوخۆ، رۆشنبیری، خوێندنی باڵا، پەروەردە، تەندروستی و ئەوقاف، رێكخراوە ناحكوومیەكان، بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان، لە ژێر ناوی لیژنەی ” هوشیاری و نیشتیمانی بۆ بەرنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان ” دەستمان بەو هەڵمەتە كردووە .
جێگری بەڕێوەبەری گشتی راِگەیاندن لە وەزارەتی رۆشنبیری، دەڵێت:” دوای ساڵی 2014 ماددەی هۆشبەر و بەكارهێنانی لە كوردستان زیادی كردووە، بۆیە بە ئەركی سەرەكی خۆمانی دەزانین، گەنجەكانمان و هاووڵاتییان هوشیار بكەینەوە و بە زەرەر و زیانەكانی ئەو ماددەیە ئاشنا بكرێن .
زیاتر گووتی:” لە رێگەی بڵاوكردنەوەی پۆستەر، ۆرك شۆپ و سمینار، لە ڕێگەی مینبەری مزگەوتەكان، ناوەندەكانی خوێندن، شوێنە ئەكادمیەكان، بە چالاكی جۆرا و جۆر بۆ رێگری كردن لە بڵاوبوونەوەی زیاتر و نەهێشتنی ماددەی هۆشبەر لە كوردستان
ئەو هەڵمەتەمان دەستپێكردووە و تەنها لە هەولێر نییە، بەڵكو لە شار و شارۆچكەكانی دیكەی كوردستانیش بەڕێوەدەچێت.
گووتیشی:” دەبێت هەموومان بەیەكەوە ڕووبەڕووی تیرۆری سپی ببینەوە و رێگە بە تەشەنەكردن و زیاد كردنی نەدەین تا كۆمەڵگەیەكی تەندروستمان هەبێت، هەروەها هەماهەنگی تەواومان لەگەڵ دەزگا ئەمنییەكان هەیە و هاوكارن، بۆ تەشەنە نەكردنی ماددەی هۆشبەر .
































































