مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
فڕۆكەیەكی بارهەڵگری سەربازی سەر بە هێزەكانی (هاوپەیمانی نێودەوڵەتی)، بە كۆمەڵێك سەرباز و كەرەستەی سەربازی و لۆجستی و چەكی پێشكەوتوو، لە باشووری حەسەكە نیشتهوه.
ڕوانگەی سووری بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاوی كردەوە “لە چوارچێوەی بەهێزكردنی بنكەكانیان لە ناوچەكانی باكوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، دوێنێ فڕۆكەیەكی بارهەڵگری سەربازی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە بنكەیەكی ئەمریكی لە خەراب ئەلجیر لە لادێكانی ڕومایلان لە باكووری حەسەكە نیشتەوە و كەرەستەی سەربازی و لۆجستی و چەكی پێشكەوتووی هەڵگرتبوو.”
لە دوای كەوتن و نەمانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد لە سووریا و هێرشە بەردەوامەكانی چەكدارانی نزیك لە توركیا بۆ سەر هێزەكانی سووریای دیموكرات، هێزەكانی (هاوپەیمانی نێودەوڵەتی) بەردەوام كەرەستە و كەلوپەلی سەربازیی زیاتر ڕەوانەی 11 بنكە سەربازییەكانی خۆی دەكات لە ناوچەكانی باكوور و ڕۆژهەڵاتی سووریای ژێر دەسەڵاتی هەسەدە .
































































