زاری كرمانجی-سۆران
ڕاگەیاندنی قائیمقامیەتی قەزای ناوەندی سۆران بڵاوی كردووەتەوە: ” ڕەجەب زبێر حارس، قائیمقامی قەزای ناوەندی سۆران، بە یاوەری سەرۆكی شارەوانی و بەڕێوەبەری تۆماری خانووبەرەی سۆران، لەگەڵ تیمی كاڤین گرووپ و بەشێك لە رووپێوەكانی بەڕێوەبەرایەتی تۆماری خانووبەرە و شارەوانی سۆران، سەردانی شەقامی 30 مەتری ناسراو بە پیشەسازی كۆنیان كرد”.
مەبەست لەم سەردانە لە نیزیكەوە ئاگادار بوون و لە چۆنیەتی جێبەجێ و بەڕێوەچوون و بەربەست و ئاڵنگاریەكانی بەردەم پرۆژەكە، لەم سەردانەكەدا چەند بڕیارێكی گرینگدران لە پێناو ئەوەی كارەكانی پڕۆژەكە بە ئاسانتر بەڕێوەبچن و بە زۆترین كات بكەوێتە خزمەتی هاووڵاتییان”.
پرۆژەی شەقامی 30 مەتری لەسەر بودجەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، لە لایەن كۆمپانیای كاڤین گرووپ جێبەجێ دەكرێت.































































