زارى کرمانجى:
دکتۆری ئەمریکی جۆزێف ڤاسڵۆتی سەرۆکی پزیشکی دامەزراوەی نیشتمانی گورچیلە دەڵێت؛ تەنها 10%ی ئەو کەسانەی کە نەخۆشی درێژخایەنی گورچیلەیان هەیە دەزانن کە تووشی نەخۆشییەکە بوون، بەپێی دامەزراوەی نیشتمانی گورچیلەی ئەمریکی، هەروها ١٠ نیشانە باس دەکات کە ئاماژەن بۆ نەخۆشی گورچیلە:
١. کەمی وزە یان تەرکیزنەکردن؛ باش کارنەکردنی گورچیلە دەبێتە هۆی کۆبوونەوەی ژەهر لە خوێندا ئەمەش دەبێتە هۆی ماندوویەتی و خراپی تەرکیزکردن.
٢. کێشەی خەو؛ کاتێک کێشە لە گورچیلەکانتدا هەبوو کێشە بۆ خەوتنت دروستدەبێت یان بە کەمخەوی بێت، یان بە سەختی خەو لێکەوتن بێت.
٣. ووشکبوونەوەی پێست و خوران، وشکبوونەوەی پێست ڕەنگە ئاماژە بێت بۆ هەر نەخۆشییەک کە لە گورچیلەتدا هەبێت.
٤. زۆر میزکردن، هەستکردن بە زیادبوونی میزکردن لەوانەیە نیشانەیەکی سەرەتایی تێکچوونی گورچیلە بێت.
٥. بوونی خوێن لە میزدا، گورچیلە خوێن دەپاڵێوێت و میز بەرهەم دەهێنێت، بەڵام ئەگەر گورچیلەکان زیانیان پێگەیشت، لەوانەیە ڕێگە بە دزەکردنی خانەکانی خوێن بدات کە ئەمەش ڕەنگە نیشانەی هەوکردن، بەرد، یان وەرەم بێت.
٦. میزی کەفاوی، بوونی کەفێکی زۆر لە میزدا ڕەنگە ئاماژە بێت بۆ تێکچوونی و نەخۆشی گورچیلەکان.
٧. ئاوسانی بەردەوام لە دەوری چاو
٨. ئاوسانی پاژنەی پێ و پێیەکان
٩. نەمانی ئارەزووی خواردن
١٠. گرژبوونی ماسولکەکان































































