زاری كرمانجی-سۆران
لای خۆیەوە ئاری یاران، ئامادەكاری پەرتووكی دیوانی پشدەر، بە زاری كرمانجی گووت: ” دوای دوو ساڵ ماندووبوون و گیان كەنەفتیی لە ڕادەبەدەر، بە پشتیوانیی دارایی و دڵسۆزیی “مەلا موحەممەد”ی خاڵم و هاریكاری و پشوودرێژیی مامۆستایان: “نیاز مەستی و هانا كاكی هیرانی” و پێشەكییەكی پڕ بە پێستی دوكتۆر “هێمن عومەر خۆشناو”، دیوانی شێعرەكانی “مەلا ئیبراهیم شێخ ئاودەلی”ـی باپیرم، چاپ و بڵاو كرایەوە”.
دەشڵێت: ” لەم دیوانەدا، هەر وشە یان ڕستەیەك نامۆ بێت، یان حاڵیی بوون لێی سانا نەبێ، پەراوێزم داناوە. شێعرە كلاسیكییەكان و هاوشێوەكانی كراون بە بەشێك؛ خۆماڵییەكانیش بەشێكی تر. چەردە شێعرێكی عەرەبی و فارسییش پاژێكی دی. پاش تەواوبوونی دیوانی شێعرەكان، “تەجویدی قورئان” بەشێوەی شێعر دێت. لە كۆتاییش، قەسیدە بەناوبانگەكەی “بوردی”ـیە كە شاعیر كردوویەتی بە كوردی، دانراوە.
بەهیوام ئەم كارە، گیانی شاعێر ئاسوودەتر بكات و، دیوانەكە دنیای ئەدەبیات و شێعر ئاوەدانتر بكات.
هەر بمێنن بە خۆشی و كوردستان سڵامەت.































































