محەممەد مەحموود- سۆران:
تا ئێستا بەفەرمی ئاماری ئەو کەسانەی بڕیاری خانەنشین بوون دەیان گرێتەوە لەناو دام و دەزگاکانی حکومی نەدراوەتە بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینی سۆران بۆ ئەوەی ئامارێکی گشتی بزاندرێت.
لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی سۆران ژمارەیەک فارمانبەر ئەو بڕیارە دەیان گرێتەوە.
کامەران حوسێن مامەند، بەڕێوەبەری گشتی کشتوکاڵی سۆران بە زاری کرمانجی راگەیاند” لە گەڵ بڕیاری خانەنشین بوونی فەرمانبەران لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بۆ فەرمانبەرانی کشتوکاڵ ٣٣ کەس ئەو بڕیارە دەیان گرێتەوەو خانەنشین دەبن، بەتەوای بەڕێوەبەرایەتی و هۆبەو کارمەندانی ناو بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی سۆران، لەناویشیاندا بەڕێوەبەری کشتوکاڵی سیدەکانیش خانەنشین دەبێت.
بەپێی بەدواداچوونی زاری کرمانجی ئەو فەرمانبەرانی ساڵانی خزمەتیان تەواو بووەو بڕیاری خانەشین بوون دەیان گرێتەوە، لەهەندێ دام و دەزگا ژمارەیان زیاترە، بەڵام بەگشتی ئەوکات دامەزراندن کەم بووە، بۆیە ژمارەی ئەو کارمەندانی خانەنشین دەبن لەچاو ئەوانەی لەم ساڵانەی دوایی دامەزراون کەمترە.
جگە لەمەش بۆ هۆی ئەوەی چەند ساڵێکە دامەزراندن نەبووە بۆ فەرمانبەران گرفتی کەمی میلاک لە زۆربەی دام و دەزگاکان دروست دەبێت بە هۆی خانەنشین بوونی ئەو ژمارەیەی فەرمانبەران.

































































