رێیوار حەمەلاو شوانی
ئاشکرایە ، هەر لەگەڵ رۆژ بە رۆژ پێشکەوتن و گەشەسەندنی هەرێمی کوردستان لە بوارە جۆراو جۆرەکاندا دوژمنان چ لە سەر ئاستی ناوخۆی و چ لە سەر ئاستی دەرەکی بە هەموو توانایەکیانەوە کەوتوونەتە دژایەتیکردنی هەرێمی کوردستان ، چونکە باش دەزانن کە ئەو هەنگاوانانەی حکوومەتی کوردستان لە چەند ساڵێکدا ئەم گەل و نیشتیمانە دەگەێنێتە ئاستی وڵاتانی پێشکەوتوویی ناوچەکە و دونیا.
بەدڵنییاییەوە یەکێک لە بنەما هەرە بەهێزەکانی بوون بە دەوڵەت و دەوڵەتدار بەهێزکردنی ئابووری و کشتوکاڵ و بەرهەمی ناوخۆییە ، بەتایبەت کە ئەو جۆرە ژێر خانە بۆ هەرێمی کوردستان لە ناوچەیەکی دەوڵەمەند بە سامانی سەر زەوی و ژێر زەوی و هەروەها فەراهەمکردنی سەقامگیری و ئارامی و هەڵیی کار و هێزی کار، لەڕوووە دەتوانین بڵێن کە هەرێی کوردستان هەموو ئەو تایبەتمەندییانەی لە خۆگرتووە ، هەروەها خاوەن سەرکردایەتییەکی بەهێزیشە لە رووی ئیدارەدان و بەرێوەبردن ، لەگەڵ بوونی دەیان ئاڵنگاری و کۆسپی بەردەمی کە نەیارانی ڕووبەڕووی دەکەنەوە ، بەڵام هەرێمی کوردستان لە ناوچەیەکی پڕ ئاڵۆزی توانیوێتی لەماوەیەکی زۆر کورتدا پێشکەوتن وگەشەسەندنی بێ وێنە بەخۆیەوە ببینێت و ئابووری و کشتووکاڵییەکەی بەرەو پێشەوە ببات بە شێوەیەک تا چەند ساڵی ئایندە وەک وڵاتێکی بەرهەمێنەر زیاتر گەشە دەکات و پشت بەخۆی دەبەستێت .
هەر ئەوەشە چەند ساڵێکە نەیارانی کوردستان درکیان پێکردووە و هەر چی کۆسپ و ئاستەنگ و قەیرانی دروستکراو لە بەردەم هەنگاوەکانی حکوومەتی کوردستان و کار و پلانەکانی لە بواری ئابووری و ئاوەدانی و هەنگاوی دیکە بۆ پێشکەوتنی کوردستان دروست دەکەن .
بۆچی نەیاران چاویان بە هەرێمی کوردستان هەڵنایەت دەکرێت لە چەند خاڵێک دا ئاماژە پێبکەین :
یەکەم : حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەماوەی چەند ساڵی رابردوو ی کابینەی نۆیەمدا، توانیوێتی گرنگ و بایەخی زۆر بە بواژدنەوەی کەرتی کشتوکاڵی و بەرهەمی نێوخۆیی و پشتیوانی جوتیاران بکات و لەسەر ئاستی ناوچەکە و نێودەوڵەتیی بازار بۆ بەرهەمەکانیان بدۆزێتەوە ئەوەش هەنگاوێکی گرنگ و ستراتیژییە لە بواری پیشەسازی و چەندین پرۆژەی دیکە کە کوردستان لە رووی دیپلۆماسی ئابووری گەیاندۆتە ئاستێکی بەڕزەوە .
دووەم،، هەروەها حکوومەتی کوردستان لە بواری کەرتی وەربەهێنان و ئاوەدانی و خزمەتگوزاری و گەشتیاری بەرەو ئاستێکی باشبردووە ، ئەوەش وایکردووە کە کورستان لە گشت ڕوویەکەوە بە دونیایی دەرەوە بناسنێرێت و سەرنجی بازرگان و خاوەن سەرمایە و وەبەرهێنان بۆ هەرێمی کوردستان رابکشێت و لەگەڵ دروستکردنی کێبڕکێی زیاتر بۆ باشترکردنی جۆری بەرهەم لە پێناو خزمەتکردنی باشتر نیشتیمان .
سێیەم ،، دیپلۆماسی ئابووری ، ئەمڕۆ هیچ جیاوازی نییە لەگەڵ دیپلۆماسی سیاسی ، بەڵگەش بۆ ئەم بابەتە سەردانی سەرۆکوەزیرانی کوردستان بۆ وڵاتانی ناوچەکە و کەنداو و دروستکردنی پەیوەندی ئابووری ، ئاماژەیەکی روونە بەوەی کە هەرێمی کوردستان توانایەکی بەهێز و ئیرادەیەکی باشی هەیە ببێتە وڵاتێکی بەرهەم هێنەر و ئاڵۆگۆری زیاتر لە ڕووی بارزگانییەوە .
چوارەم ،، هەروەها لە سەر ئاستی نێودەوڵەتیشەوە ، کردنەوەی ماڵی کوردستانی لە شاری داڤۆسی سویسرا و بەشداریکردنی دەیان سەرمایەدار و بازرگان و وەبەرهێنەری کوردستان و ئامادە بوونی ڕێزدار مەسروور بارزانی ، سەرۆکی حکوومەتی کوردستان ، ئاماژەیە بەو پلان و بەرنامە و سیاسەت و دیپلۆماسییە ژیرانەیە کە لە رووی ئابووری و متمانە و سەقامگیری و بە شەونخوونی و ماندووبوونێکی زۆر هەنگاویی بۆ ناوە ، کە ئەمرۆ نزیکەی 50 کۆنسوڵخانە و نووسینگەی وڵاتانی زڵهێز و ئەوروپایی و ناوچەکە لە هەرێمی کوردستان ئامادەییان هەیە و لەگەڵ بوونی سەدان هەزار پەنابەر و ئاوارەی عێراق و ناوچەکە کە وەک دوورگەیەکی سەقامگیر هەست بە ژیان و بوونی خۆیان و دڵنییایی دەدەن .
پێنجەم ،، بەدڵنییاییەوە ، ئیتر کاتی ئەوە هاتووە و هەرێمی کوردستانیش بۆ هەموو ناوچەکە و دونیا سەلماندوێتی کە ئیتر تەنها لە نێوخۆی خۆیدا نامێێنتەوە بەڵکو خاوەن سەنگ و توانا و پێگەی خۆیەتی لە ناوچەکە دا و بەشێکی کاریگەریشە لە سەر گۆرانکارییە سیاسیی و ئابووری و هەتا ژینگەیشدا کە ئێستا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست روودەدەن ، کە خاوەن سەنگێکی بەهێز بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.
بەشێوەیەکی گشتی دەتوانین بڵێن کە، ئەمڕۆ ئەو رۆژەیە کە گشت هێزولانەیە کوردستانیەکان ، پشتیوانی دۆزی رەوای گەل و نیشتیمانەکەیان بن و پشتیوانی هەنگاوەکانی سەرۆکوەزیرانی کوردستان بن کە ئامانج تێیدا گەیاندنی گەل و نیشتیمانەکەیەتی بە پشت بەخۆبەست لە رووی ئابووری و دارایی و کشتوکاڵەوە ، کە چەندین ساڵە نەیارانی کوردستان هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ ڕێگریکردن و پێشکەوتنی ئەم گەل ونیشتیمانە .