زاری كرمانجی – سۆران :
بەرپرسێكی باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران، لە بارەی كێشەی نیشتەجێبوون لە ئێران ئاشكرای كرد “هاووڵاتییەكی ئاسایی 100 ساڵی پێویستە تا بتوانیت ببێتە خاوەن خانوو، ئەمە لە كاتێكدایە هەندێك كەسیش هەر نابنە خاوەن خانوو”.
عەلی ڕەبیعی، یاریدەدەری كۆمەڵایەتی مەسعوود پزیشكیان رایگەیاند “ئەو ماوەیەی كە پێویستە بۆ دەستڕاگەیشتن بە خانووبەرە لە ئێران گەیشتووەتە ١٠٠ ساڵ و هەندێك كەسیش بە هیچ شێوەیەك دەستیان بە خانووبەرە ناگات”.
ڕەبیعی ئاماژەی بەوەشكردووە “حكومەت پلانێكی جددی هەیە بۆ هێنانە كایەی دادپەروەری (پەروەردەیی و تەندروستی و نیشتەجێبوون) چونكە ئەمە دەتوانێت تا رادەیەك ئەم كێشەیە چارەسەر بكات”.

































































