زاری كرمانجی-سۆران
دوای ئەوەی لە چەند مانگی ڕابردوو ” هونەر شێخ یاعقوب ” بەرپرسی بنكەی پشكنینی چاو لە ئیدارەی سۆران، بەهۆی نەخۆشی كۆچی دوای كرد، لەلایەن كارمەندانی بنكەكە كارەكانی ڕایی دەكران، لە ئێستاشدا كەسێك وەك بەرپرسی بنكەكە دەستنیشان كراوە.
بەپێی زانیارییەكانی زاری كرمانجی لە ئێستادا د. یاسین عوسمان بێشەی، وەك بەرپرسی بنكەی پشكنینی چاو لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، دەست بەكاربووەو ڕۆژانە لەگەڵ كارمەندانی بنكەكە پشكنینی چاو بۆ هاووڵاتییان ئەنجام دەدەن و مامەلەكانیان ڕای دەكەن”.
چەند ساڵێكە بنكەی پشكنینی چاو، گواستراوەتەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران، ئەوەش ئاسانكاری زۆری كردووە، بەتایبەت بۆ ئەوانەی مۆڵەتی شۆفێری دەردەهێنن و نوێی دەكەنەوە.

































































