زاری كرمانجی – سۆران :
تووانا لۆنی دوای ٦١ ڕۆژ لە وەرگرتنی گورچیلەی بەراز تەندروستە و بە خێرایی و سەركەوتووانە لە نەشتەرگەری چاك دەبێتەوە.
تووانا تاكە كەسە لە نێوان چوار وەرگری چاندنی ئەندامی بەراز كە دوای دوو مانگ لە ژیاندا ماوەتەوە.
ڕۆژی شەممە ٢٦ی شوبات دوای پیاسەیەكی دوور و درێژ لە نیویۆرك بە ئاژانسی ئەسۆشێتد پرێسی گوتووە “لە هەموو كەسێكی خێزانەكەم تێپەڕیم”. ئەمەش ڕوانینێكی ترە بۆ ژیان.
سێ ئەمریكی دیكە كە چاندنی دڵ و گورچیلەیان لە بەرازی دەستكاری كراوی بۆماوەیی وەرگرتووە، دوای دوو مانگ لە ژیاندا نەماون. نەشتەرگەرییە سەركەوتووەكەی تووانا لۆنی بەردەوامە لە بەهێزكردنی پاڵنەر و حەماسەت بۆ بەردەوامبوون لەم جۆرە نەشتەرگەرییە داهێنەرانە.
دكتۆر ڕۆبەرت مۆنتگۆمێری لە نەخۆشخانەی لانگۆنی زانكۆی نیویۆرك دەڵێت “ئەگەر تۆوانا لۆنیت نەناسیایە، پێت وا نەبووە كە ئەو تاكە كەسە كە گورچیلەی بەرازەكەی چێنراوە، كاتێك دەبینیت بە دەوری نیویۆركدا دەسووڕێتەوە”.
پزیشكەكان زۆر هیوادارن كە خاتوو لۆن دوای چاكبوونەوەی لە نەشتەرگەری بتوانێت بگەڕێتەوە ماڵەكەی خۆی لە ویلایەتی ئەلاباما.