زاری كرمانجی – سۆران :
بەپێی هەواڵی میدیاكانی ئیسرائیل و بە پشتبەستن بە سەرچاوە ئاگادارەكان، بڕیارە هەفتەی داهاتوو بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل گەشت بۆ واشنتۆن بكات و لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا كۆ ببێتەوە.
هەروەها ئاكسیۆس ئەم هەواڵەی پشتڕاستكردەوە و بە پشتبەستن بە سێ سەرچاوەی ئاگادار.
ئاكسیۆس پێشتر بڵاویكردەوە، ستیڤ ویتاكەر، نوێنەری تایبەتی حكومەتی ئەمریكا بۆ كاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بڕیارە ڕۆژی چوارشەممە گەشتی ئیسرائیل بكات و لەگەڵ ناتانیاهۆ كۆ ببێتەوە، دوای دیدار لەگەڵ محەممەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعوودیە.

































































