زاری كرمانجی – سۆران :
بەگوێرەی زانیارییەكانی سی بی ئێس، بەرەبەیانی رۆژی شەممە، كۆمەڵێك دز دەرگای مۆزەخانەی هۆڵەندایان لە شاری ئیسن كردووەتەوە و شوێنەوارە زێڕینەكانیان دزیوە، كە لەنێویاندا كڵاوێكی تەمەن 2500 ساڵە هەیە .
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە سێ ملوانكەی زێڕین كە مێژووەكەیان دەگەڕێتەوە بۆ نیو سەدە پێش زایینیش دزراون.
هەروەها كڵاوە دزراوەكە كەلوپەلێكی سەدەی پێنجەمە كە مۆزەخانەی مێژووی نیشتمانی ڕۆمانیا لە بوخارێست بە قەرز بە هۆڵەندا داوە.

































































