زاری كرمانجی-دیانا
ڕاگەیاندنی لیژنەی پشكنین و چاودێری بازاڕی دیانا، بڵاوی كردەوە: ” لە بەردەوامی كارو چالاكییەكانمان لە هەڵمەتێكی گەڕان و پشكنین لە ڕێگای سەرەكی بەرگوان، لەكاتی سەردانیكردنی چێشتخانە و ماركێت و دوكان و سەرتاشخانەكانی سنوورەكە، چەندین خاوەن كار بەهۆی سەرپێچی كردنیان لە ڕینماییە بازرگانی و تەندروستیەكان پسولەی ئاگاداریان پێدرا، لە ئەنجامی پابەند نەبوونیان ڕێكاری یاساییان بەرامبەر دەگیرێتە بەر، هەروەها دەستیش بەسەر چەند كاڵاو خۆراكی ماوە بەسەرچوودا گیرا”.
ئەوەش خراوەتەڕوو: ” ئاگاداری گشت خاوەن كارەكان دەكەینەوە، پابەندی ڕێنماییە بازرگانی و تەندروستیەكان بن، لە پێناو جوانتر كردن و پاراستنی شارەكە و گیانی هاووڵاتییان، تەندروستی كۆمەڵگە كاری لە پێشینەی لیژنەكەمانە”.
لە كاتی هەبوونی هەر سەرپێچییەك لە سنووری ناحیەی دیانا پەیوەندی بكەن بەم ژمارانە «٠٧٥٠٩٦٨٣١٣٥» «٠٧٥٠٥٣٩٨٨٦٨»































































