مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
وەزارەتی تەندروستیی ئێران ڕایگەیاند كە زیاتر لە هەزار حاڵەتی تای خوێنبەربوون لە پارێزگاكانی باشووری ئێران دەستنیشانكراون و خەریكە بۆ شارەكانی دیكەش بڵاو دەبێتەوە .
ڕۆژنامەی (كار و كارگەر) ی ئێرانی لە ژمارەی ئەمڕۆی خۆیدا بڵاو كردەوە “وەزارەتی تەندروستیی ئێران ڕایگەیاند كە 1094حاڵەتی تای خوێنبەربوون لە وڵاتدا دەستنیشانكراون.”
ئاماژە بەوەش كراوە كە 883 نەخۆش پێشینەی گەشتكردنیان بۆ دەرەوەی وڵات نەبووە و لە ناوخۆدا تووشبوونە .
هاوكات وەزارەتی تەندروستیی ئێران هۆشداری دا لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەكە و ڕایدەگەیەنێت “بەشی زۆری حاڵەتەكان لە پارێزگاكانی باشووری ئێران وەك بەلووچستان تۆمار كراون، بەڵام خەریكە نەخۆشییەكە بۆ پارێزگاكانی ناوەندیش وەك تاران و ئەسفەهان بڵاو دەبێتەوە.”































































