زارى کرمانجى-ڕواندز:
لە نەخۆشخانەى گشتیى ڕواندز،8 هەشت فەرمانبەر خانەنشین دەبن و بەڕێوەبەرى نەخۆشخانەش دەڵێت: ”شوێنى ئەو فەرمانبەرانەمان پڕکردۆتەوە”.
سەپان قادر، بەڕێوەبەرى نەخۆشخانەى گشتیى ڕواندز بە زارى کرمانجى ڕاگەیاند: ”بەپێێبڕیارى نوێى خانەنشینى فەرمانبەران، لە نەخۆشخانەى گشتى ڕواندز 6 فەرمانبەر خانەنشین بوون و ئێستا دەوام ناکەن، 2 فەرمانبەرى دیکەش لە مانگى 7ى ئەمساڵ خانەنشین دەبن، ئەگەر فەرمانبەریشمان کەم بێت، بەڵام لە ئێستادا شوێنى ئەو فەرمانبەرانەى خانەنشین بوونە پڕکراوەتەوە و هیچ کێشەیەک دروست نابێت لە بەشەکانى نەخۆشخانە”.
هەروەها گووتیشى: ”جگە لەوانە لە بنکەى تەندروستى گەرەوان، ئاکۆیان، بێخاڵ، وەرتێ، دەرگەڵە، خانەقا، چەندین فەرمانبەرى دیکە خانەنشین بوونە”.
ئەوەشى روونکردەوە، ئەو فەرمانبەرانەى خانەنشین بوونە، لە بەشى کارگێڕى، خزمەتگوزارى و کارمەندى تەندروستى بوون.
































































