زارى کرمانجى:
دوای ئەوەی ئەحمەد شەرع، فەرماندەی گشتیی هێزە سەربازییەكانی سووریا هەفتەی ڕابردوو ڕایگەیاند، پێویستە ئیسرائیل لە پێشڕەوییەكانی لە باشووری سووریا و ئەو ناوچانەی هاتووەتە ناوەوە بوەستێت، باڵیۆزی ئیسرائیل لە ڕووسیا، سیمۆنا گالبرین ڕایگەیاندووە: ئیسرائیل چاوی لە خاكی سووریا نییە.
هەروەها ڕاشیگەیاندووە: ”هێزەكانی ئیسرائیل بەشێوەیەكی كاتی لە ناوچە سنوورییەكان نێوان ئیسرائیل و سووریادان و دواتر دەكشێنەوە”.
دەشڵێت: ”ئەو كاتانەی ئەو ناوچانە لەلایەن چەكدارانەوە هێرشیان كرایە سەر، ئیسرائیل بۆ دەستەبەری ئاسایشی خۆی لەو ناوچانە بڵاو بووەوە، نەك چاوی لەوە بێت خاكی سووریا بگرێت”.

































































