زاری كرمانجی-سۆران
چەند ساڵێكە بەهۆی قەیرانی دارایی پپێدانی پێشینەی خانووبەرە ڕاگیراوە، هاووڵاتییانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانیش لە چاوەڕوانی دووبارە دەستپێكردنەوەی ئەم پێشینەیەن.
فەرهاد جەلال، بەڕێوەبەری خانووبەرەی سۆران، بە زاری كرمانجی گووت: ” لە ساڵانی ڕابردوو پێشینەی خانووبەرە بە هاووڵاتییانی سنووری ئیدارەی سۆران دەدرا، كە 12 هەزار كەس لەوەرگرتنی ئەو پێشینەیە سوودمەند بوون، بەڵام بەهۆی قەیرانی دارایی چەند ساڵێكە ئەم پێشینەیە ڕاگیراوە”.
ئاشكراشی كرد: ” هەرچەندە هاووڵاتییان پەیوەندیمان پێوەدەكەن، لەبارەی ئەوەی ئایا كەی دووبارە پێشینەی خانووبەرە دەست پێدەكاتەوە، بەڵام بەهۆی قەیرانی دارایی، تائێستا دەست نەكراوەتەوە بە پێدانەوەی پێشینەكە بەو كەسانەی خانوو دروست دەكەن.































































