زارى کرمانجى:
بەشی پێشبینی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاو کردەوە.
کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، ”پێشبینی دەکرێت، کەشی ئەمڕۆ یەکشەممە، 26ى کانوونى دووەم 2025، ئاسمان بەگشتى پەڵە هەور ونیمچە هەور دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما، نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ.
کەشناسی ئاماژەی بەوەش دا، ”کەشی سبەی دووشەممە، 27ى کانوونى دووەمى2025، ئاسمان بەگشتى پەڵەهەورو نیمچە هەور دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 16 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 15پلەى سیلیزى
دهۆک : 17 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 18 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 17 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 16 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 5 پلەى سیلیزى
سۆران: 15 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 20 پلەى سیلیزى

































































