زارى کرمانجى:
مارکۆ ڕوبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند” ڕەنگە ئەمریکا پاداشتێکی زۆر گەورە” پێشکەش بکات بۆ دەستگیرکردنی سەرکردە باڵاکانی تاڵیبان”. ئاماژەی بەوەشکرد” ئەو هەواڵانەی پێگەیشتووە کە تاڵیبان ژمارەیەکی زۆرتر لە بارمتە ئەمریکییەکانی بەدەستەوەیە لەوەی پێشتر ڕاپۆرتەکان بڵاوکراونەتەوە.” ڕوبیۆ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیویەتی:” ئەگەر ئەمە ڕاست بێت، پێویستە دەستبەجێ بەخششێکی زۆر گەورە بخەینە سەر سەرکردە باڵاکانیان، ڕەنگە گەورەتر بێت لەوەی کە لەسەر بن لادن داماننابوو”.
































































