زاری كرمانجی-سۆران
سەرۆكی شارەوانی سۆران، زانیاری لەبارەی هەنگاوەكانی دابەشكردنی زەووی ئاشكرا دەكات و دەشڵێت: ” شەش شوێن لە سنووری شارەوانیمان دیاری كراون بۆ دابەشكردنیان.
ئەندازیار سەلوا شۆڕۆ، سەرۆكی شارەوانی سۆران بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: “لەسنووری شارەوانیمان 6 شوێن دیاری كراون و نەخشەكانیان تەواو كراوەو پێشنیار كراون و لەلایەن كەسانی پسپۆر و شارەزا دیراسە دەكرێن، بۆ ئەوەی جگەلە دابن كردنی زەووییەكان خزمەتگوزاری پێویستیش دابین بكرێت، بەتایبەت لەڕووی قوتابخانەو باخچەی منداڵان و بنكەی تەندروستی و مزگەوت و پاركی بچوك و هتد.. واتە بەپێی پێویستی شوێنەكان خزمەتگوزاری دەستەبەر بكرێت”.
ئاشكراشی دەكات: ” ناوی ئەو كەسانەی كە ڕێنمایی پێدانی زەووی دەیانگرێتەوە، تا ئێستا لە وردبینین و لەچاوەڕوانی گەیشتنیانین، چونكە كارتی زەووییەكان لای ئێمە ئامادەیە، هەركات ناوەكان گەیشتن دەست دەكرێت بەڕێكارەكانی دابەشكردنی زەوی لە سنووری شارەوانیمان.































































