زارى کرمانجى:
بڕیارە ئەمڕۆ هاكان فیدان وەزیری دەرەوەی توركیا بۆ چەند بابەتێكی تەناهی، سەردانی عێراق بكات و لەگەڵ بەرپرسانی عێراق كۆ ببێتەوە.
ئەمڕۆ یەكشەم 26ـی كانوونی دووەم، هاكان فیدان وەزیری دەرەوەی توركیا، بەسەردانێكی فەرمی دەگاتە بەغدا.
بەگوێرەی زانیارییەكان، سەردانەكەی هاكان فیدان كۆمەڵێك تەوەر لە خۆ دەگرێت، لەوانە پێداچوونەوە بە پێوەندی و ڕێككەوتنەكانی نێوان بەغدا و ئەنكەرە و توندوتۆڵكردنی سنوورەكانی نێوان هەردوو وڵات.