زاری كرمانجی-سۆران:
شەممە، 25ـی کانوونی دووەمی 2025، سەرۆکایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە، سەرۆک وەزیران، مەسرور بارزانی پرسەنامەیەکی ئاراستەی بنەماڵەی دکتۆر دەشتی دزەیی کرد.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی ڕایگەیاندووە، بە داخەوە هەواڵی کۆچی دوایی پزیشک و کەسایەتیی ناسراوی هەولێر دکتۆر (دەشتی دزەیی )م بیست.
سەرۆک وەزیران گوتیشی: خوالێخۆشبوو لە بواری پزیشکی و تەندروستیدا، خزمەتێکی زۆری کردووە، پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو دەکەم و هاوبەشی خەمیانم، خوای مهزن گیانی بە بەهەشت شاد بكات و ئارامی و دڵنهواییش، بە بنەماڵەکەی ببەخشێت.