محەممەد مەحموود- سۆران :
وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاگاداریەکی بڵاو کردەوەو تێیدا هاتووە ” ئاگاداری هاوبەشانی کارەبا دەکەینەوە دوای ئەوەی بەهۆی دروستبوونی کێشەی گواستنەوەی غازی (LPG) لە وێستگەی غازی کۆرمۆر گرفت دروستبوو، بەهۆیەوە کۆمپانیای (داناغاز ) ناچار بوو بە دابەزاندنی ١٠٠ ملیۆن پێ سێ جا و کەمبوونەوەی (٧٠٠) مێگاوات بەرهەمهێنانی کارەبا.
لە ئێستاشدا بارودۆخەکە ئاسایی بووەوە و بڕی کارەبای بەرهەمهاتوو گەیشتەوە 3700 مێگاوات.