توركیا بە بەهای 23 ملیار دۆلار، فڕۆكەی جەنگی و بەرنامەكانی نوێكردنەوەیان لە ئەمەریكا كڕیوە
مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا، لە ڕاپۆرتێكدا ئاشكرای دەكات كە لە ساڵی 2024 فرۆشی چەك و كەلوپەلی سەربازی بەرزترین ئاستی تۆمار كردووە و بە ڕێژەی 29٪ زیادی كردووە .
بەپێی ڕاپۆرتەكەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا “كۆمپانیا ئەمریكییەكان لە ساڵی ڕابردوو، بە بەهای 23 ملیار دۆلار فڕۆكەی جەنگی ئێف 16 و بەرنامەكانی نوێكردنەوەیان بە توركیا فرۆشتووە، هاوكات بە بەهای 18 ملیار و 800 ملیۆن دۆلار فڕۆكەی جەنگی ئێف 15 شیان بە ئیسرائیل فرۆشتووە.”
هەر لە ڕاپۆرتەكەدا ئەوەش هاتووە “لە ساڵێكدا، فرۆشی ڕاستەوخۆی چەك لەلایەن كۆمپانیا ئەمریكییەكانەوە لە 157 ملیار دۆلارەوە بۆ 200 ملیار دۆلار زیادی كردووە، هەروەها فرۆشی چەك لە ڕێگەی حكومەتی ئەمریكاوە لە 80 ملیار دۆلارەوە بۆ 118 ملیار دۆلار بەرز بووەتەوە.”