زاری كرمانجی-سۆران
بەڕێوەبەری ئاوی سۆران بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: ” لەدرێژەی كارو پڕۆژە خزمەتگوزارییەكانمان و چارەسەر كردنی گرفتی كەمی ئاوی هاووڵاتییان، لەسەر بودجەی وەبەرهێنانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتو گوزار، دەستكراوە بە دانانی خەزان و ڕاكێشانی تۆڕی ئاوی خواردنەوە بۆ گوندەكانی (بادلیان و دێڵزیان) لە سنووری ناحیەی دیانا”.
ئەندازیار یوسف ڕەشید، بەڕێوەبەری ئاوی سۆران، گووتیشی: ” پڕۆژەی ڕاكێشانی سەرچاوەی ئاوی خواردنەوە بۆ گوندی بادلیان و دێلزیان لە سنوری قەزای ناوەندی سۆران بە گوژمەی 813 ملیۆن و 455 هەزار دینار، لەسەر بودجەی وەبەرهێنانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار زیاتر لە 80% جێبەجێكراوە”.
پڕۆژەكە پێكدێت لە بۆڕی سەرەكی ئاوی خواردنەوە بە درێژایی (٢٨٠٠) م لە جۆری دەكتایل (٨) ئینجی و لەگەل دانانی (٣) غەتاس و (٣) دانە سێت پەمپ و دروستكردنی عەمباری كونكرێتی كە دەبێتە سەرچاوەی ئاوی خواردنەوەی بۆ سنوری بادلیان و دێلزیان ، پڕۆژەكە لە لایەن كومپانیای لێسەرەوە جێبەجێ دەكرێت.