زاری كرمانجی-سۆران
ئەندامێكی خولی شەشەمی پەرلەمان كوردستان دەڵێت: ” دەیان بیرە نەوت بەناوی میلیشیاكان و پشكی كەسەكان و حزبە شیعەكانە و ڕۆژانە هەزاران بەرمیل نەوت بەرهەم دێنن و كەسیش دەنگی لێوەناهێت.
د. شەهرام عەلی كەژۆ، ئەندامی خولی شەشەمی پەرلەمان لە فڕاكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، لە ئەكاونتی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فێسبووك بڵاوی كردۆتەوە: ” سودانی و پێش سودانیش, مانگانە هەشت سەد هەزار بەرمیل نەوتی خاویان وەك هاوكاری دەدا بە بەشار ئەسەد، مانگێكە ڕایانگرتووە نان و سووتەمەنی لە سوریا 10 ئەوەندە گران بووە. هەروەها تا پێش كوژرانی نەسڕولا مانگانە سەدان هەزار بەرمیل نەوتی خاویان بێ بەرامبەر دەدا بە لوبنان لەهەمبەردا مانگانە سوپاسنامەیەكیان (حكومتا و شعبا) بۆ عێراق دەنارد”.
ئاماژەی بەوەشداوە: ” دەیان بیرە نەوت بەناوی میلیشیاكان و پشكی كەسان و حزبە شیعەكانە و ڕۆژانە هەزاران بەرمیل نەوت بەرهەم دێنن و كەسیش نووققەی لێ ناهێت. چەندین ساڵە گازی سروشتی بە زۆر و بە گرانتری نرخی جیهانی (دووبەرامبەر و زیاتریش) لە ئێران دەكڕن وەك هاوكاریەك بۆ ئێران”.
دەشڵێت: ” ئینجا وەرن ئەمانە هەژمار بكەن بزانن بەرمیلێك نەوتی بەسرا بە ٢٠ دۆلار زیادتریش دەكەوێت یان نا، ئەمانە و دەیان بابەتی تر لە دۆسیەی نەوت و غازی عێراق هەن كە لە ئێستادا پێویستە نوێنەرانی ئێمە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كاری لەسەر بكەن.