مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
ئیدارەی نوێی ئەمەریكا، جگە لە هاوكارییەكانی ئیسرائیل و میسر، هاوكارییە دەرەكییەكانی دیكەی بە تەواوی ڕاگرت و وەزیرەی دەرەوەی ئەمەریكاش دەڵێ “نابێت هیچ بودجەیەكی هاوكاریی نوێ، بۆ هیچ لایەنێك دیاری بكرێت یان درێژ بكرێتەوە.”
ماركۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا، لە فەرمانێكی دا ڕاگرتنی تەواوی هاوكارییە دەرەكییەكانی دەركرد و ڕایگەیاند ” جگە لەو هاوكارییانەی كە لە بودجەی وڵاتەكەدا بۆ ئیسرائیل و میسر تەرخانكراون.”
دۆناڵد ترەمپ، لە ڕۆژی دەستبەكاربوونیدا فەرمانی كرد بە ڕاگرتنی هاوكارییە دەرەكییەكانی ئەمریكا بۆ ماوەی 90 ڕۆژ .
وەزیری دەرەوەی ئەمریكا دەشڵێت “ئیدارەی نوێ جارێكی دیكە هەڵسەنگاندن بۆ فەرمانی ڕاگرتنی هاوكارییە دەرەكییەكان ناكات و ئەو هاوكارییانە لەگەڵ سیاسەتی دەرەوەی سەرۆك ترەمپدا یەك ناگرنەوە.”