سه‌رۆكی پێشووی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ده‌ڵێت “ڕووداوه‌كانی ناوچه‌كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی عێراق نابێت، هه‌وڵێكیش بۆ گۆڕینی یاسای هه‌ڵبژاردن هەیە”.
سه‌ربه‌ست ئامێدی، سه‌رۆكی پێشووی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن له عێراق به ماڵپه‌ڕێ فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند “ناوچه‌كه به چه‌ندین ڕووداودا تێده‌په‌ڕێت، به‌ڵام پێم وایه ڕووداوه‌كانی ناوچه‌كه كاریگه‌ری ئه‌وتۆیان له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له عێراق نابێت، هه‌رچه‌نده ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق بەردەوام بیانوو دێننه‌وه بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردن، به‌ڵام ئه‌مساڵ به‌ڕێوه‌ده‌چێت و دوا نا‌خرێت”.
سه‌رۆكی پێشووی كۆمسیۆن گوتیشی “هه‌ندێ لایه‌نی ده‌سه‌ڵاتدار له ترسی له‌ده‌ستدانی ده‌نگه‌كانیان هه‌وڵ بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردن ده‌ده‌ن، چونكه ترسیان هه‌یه ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردن به هه‌مان یاسای ئێستا بكرێت، ده‌نگی پێشوو ناهێننه‌وه و هێزی دیكه لە عێراق دروست ده‌بن”.
سه‌ربه‌ست ئامێدی ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد “هه‌وڵێك هه‌یه بۆ گۆڕینی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، پێش هه‌موو هه‌ڵبژاردنێكیش جووڵه‌ی هێزه سیاسیه‌كان ده‌ستپێده‌كات و هه‌ندێ هێز سه‌نگه‌ر بۆ لای هێزی دیكه دەگوازنەوە و كۆتله‌ی نوێ دروست ده‌بن، له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی واده‌ی هه‌ڵبژاردن جووڵه‌ی هێزه سیاسیه‌كان زیاتر ده‌بێت”.