زاری كرمانجی-مێرگەسۆر:
ئەندازیار ئەردەوان ئیبراهیم، بەرێوەبەری گشتی كارەبای سۆران، بۆ زاری كرمانجی گوتی: لە ئیدارەی سۆران شوێن نەماوە كە بە كارەبای نیشتمانی ڕووناك نەكرابێتەوە، پڕۆژەیەكی 100 مێگاواتی وەبەرهێنان بۆ ئیدارەی سۆران دەرچووە، لە بەرنامەدایە كە لە ماوەیەكی نزیكدا جێبەجێ بكرێت.
بەرێوەبەری گشتی كارەبای سۆران، گوتیشی: پڕۆژەی گەیاندنی كارەبای بەرەدوام بۆ پڕۆژەی ئاوی مێرگەسۆر، هەروەها گەیاندنی كارەبا بۆ ئاوی 51 گوندی دەڤەری بارزان، ئێستا كاری تێدا دەكرێت و ئەو پڕۆژانە بە كارەبای نیشتمانی دەبەسترێنەوە.