ئەمڕۆ پێنجشەممە، 23-01-2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە دوا ڕۆژی بەشداریکردنی لە کۆڕبەندی ئابووریی جیهانی لە داڤۆس، لەگەڵ ئەندرێ پلێنکۆڤیچ، سەرۆک وەزیرانی کرواتیا کۆبووەوە.
بە گوێرەی ڕاگەیەندراوی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە دیدارەکەدا کە گۆردان رادمان، وەزیری دەرەوەی کرواتیا ئامادەی بوو، برەودان بە پەیوەندیی دوولایەنە و دوایین گۆڕانکاری و دۆخی گشتیی عێراق و ناوچە تاوتوێ کرا.
حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەش کردووە، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستیی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و کرواتیا، بە تایبەتی لە بوارەکانی ئابووری و وەبەرهێناندا.