زاری كرمانجی-سۆران:
به‌یانیی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2025/1/23 نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازیی له د. تۆبیاس لیندنەر، وەزیری دەوڵەت لە وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا و ڕێکخەری تایبەتی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا بۆ کاروباری سووریا و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌ڵمانیا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی كوردستان، په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا، هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان و دۆخی عێراق و هه‌رێمی كوردستان، گۆڕانكارییه‌كانی سووریا و دوایین پێشهاته‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، تاوتوێ كران.
نێچیرڤان بارزانی سوپاس و پێزانینی بۆ هاوكاری و پشتگیریی به‌رده‌وامی ئه‌ڵمانیا له بواره‌كانی سه‌ربازی و سیاسی و مرۆیی‌دا بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی، هه‌روه‌ها جه‌ختی له خواستی هه‌رێمی كوردستان بۆ فراوانكردنی هاریكاریی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانیا له هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه.
لای خۆیه‌وه لیندنه‌ر، سه‌رسامیی خۆی به پرۆسه‌ی ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان و ڕێژه‌ی به‌رزی به‌شداریی هاووڵاتییان له هه‌ڵبژاردندا ده‌ربڕی، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی هه‌وڵه‌كانی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی، بیروڕای گۆڕییه‌وه.
ده‌رباره‌ی دۆخی ناوچه‌كه‌ش، هه‌ردوولا داكۆكییان له گرنگیی پاراستنی ئارامی و سه‌قامگیری و هاریكاریی هه‌موو لایه‌ك بۆ دوورخستنه‌وه‌ی ناوچه‌كه له ئاڵۆزیی زیاتر كرده‌وه.