زاری كرمانجی-سۆران:
بەهۆی بوونی پارتی كرێكارانی كوردستانی توركیا (پەكەكە) لە ناوچە سنوورییەكانی ئیدارەی سۆران و بۆردومان و تۆپارانی توركیا بەهۆی ئەوانەوە، بهربهستی لەبەردەم گەیاندنی خزمەتگوزاری بۆ بەشێكی زۆر لە گوندنشینان دروست كردووە.
وەك لایەنە پەیوەندیدارەكان و خەڵكی گوندە سنوورییەكانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بۆ زاری كرمانجی باسی لێوەدەكەن: ” خراپی بارودوخی سەربازی و بۆردومان و تۆپبارانی سوپایی توركیا بەهۆی بوونی (پەكەكە) لە ناوچانەدا، بەردەوام لە دڵڕاوكێدان و بەربەستیش بۆ ئەنجامدانی پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان لەو گوندانە درووست بووە”.
داواكاریشن لە پارتی كرێكارانی كوردستانی توركیا (پەكەكە) خەباتی خۆیان بگوازنەوە بۆ باكووری كوردستان و چیتر نەبنە هۆكار بۆ وێران كردنی گوند و ناوچە سنوورییەكانی باشووری كوردستان و بەربەست لەبەردەم ئاوادەنكردنەوەی گوندەكان.