هاووڵاتییانی سنوورەكە 78 ملیار دینار قەرزارن
زاری كرمانجی-سۆران:
بەرێوەبەری گشتی كارەبای سۆران، ئاشكرای كرد: 86 هەزار و 239 هەزار هاوبەشی كارەبا لە ئیدارەی سۆران هەن، ئەو هاوبەشانەش 78 ملیار دینار قەرزارن.
ئەندازیار ئەردەوان ئیبراهیم، بەرێوەبەری گشتی كارەبای سۆران، بۆ زاری كرمانجی گوتی: ژمارەی هاوبەشانی كارەبا لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، 86 هەزار و 239 هاوبەش دەبن، ئەمەش بەسەر پێنج پۆل دابەش دەبن، لەوانە ماڵان، بازرگانی، پیشەسازی، میری و كشتوكاڵی.
بەرێوەبەری گشتی كارەبای سۆران، دەشڵێ: ساڵی ڕابردوو 12 ملیار و 500 ملیۆن دینار لەو هاوبەشانە وەرگیراوە، ئێستا هەموو هاوبەشانی كارەبا لە ئیدارەی سۆران 78 ملیار دینار قەزردارن