ڕاگەیاندنی هاتووچۆی سۆران، بڵاوی كردەوە لە سەنتەری شاری سۆران نزیك گەڕاجی مێرگەسۆر دوو ئۆتۆمبێلی كرۆلا تەكسی و شۆفرلێت ئۆپترا لێكیاندا، ئەوەی جێگەی خۆشحاڵییە زیانی گیانی نەبوو، تەنیا زیانێكی زۆری ماددی بەر هەر دوو ئۆتۆمبێلەكە كەوتووە.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران، داوا لە شوفێران دەكات خێرای كەم بكەنەوە و پابەندی هێما و ڕێنمایەكانی هاتووچۆ بن بۆ سەلامەتی هەموو لاییەك
